Business > Sectors

پەرەپێدانی زەوی و زار


Land & Construction

پەرەپێدانی زەوی و زار

ئێمە لەو بەربەستانە تێدەگەین كە رووبەڕووی گەشەپێدەرانی زەوی دەبنەوە،

بۆیە هاوبەشیتان لەگەڵدا دەكەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. ئێمە لەسەر بنەمایەكی ستراتیژییانە ئامادەكاری بۆ داهاتوو دەكەین، ئەوەش لە ڕێگەی دروستكردنی هەلی وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت و گشتی لە سێكتەرەتەكانی پەرەپێدانی زەوی و زار بۆ مەبەستەكانی پیشەسازی و بازرگانی و نیشتەجێبوون. ئێمە چەندین پرۆژەی پەرەپێدانی زەوی و زارمان هەیە و بەڕێوەیان دەبەین لە ژمارەیەك لە پڕ بەربەستترین بازاڕەكانی زەوی و زار لە جیهاندا. هەر لە بنیاتنانی هۆتێلی ناوازە و نایابەوە تا دەگاتە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پێشكەوتوو، نوێترین شێوازەكانی بیناسازی لە پرۆژەكانماندا بەكار دێنین. هەروەها ئێمە بە شێوەیەكی دامەزراوەییانەی چوارچێوەی پڕۆژەكان دادەڕێژین بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی نیشجێبوونی سەردەمییانە دابین بكەین لە بازاڕە تازە سەرهەڵداوەكاندا. جۆری عەقاراتی بنیاتنراو هەر چییەك بێت (شوققە، كۆشك... هتد)، ئێمە هەمیشە و لە گشت كارەكاندا پابەند دەبین بە بەرزترین ستانداردەكانی كوالیتی لە رووی دیزاین و بنیاتنان و بەڕێوەبردنەوە.


براندی پەیوەندیدار:


Related Brands: